
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ یەکەم جار چالاکیەکی زانستی بە ناوی “ڕۆژی توێژینەوەی خوێندی باڵا” ڕێکخست
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕێکەتی ۸/٥/۲۰۲٥ لە هۆڵەکانی سەنتەری زمانی زانکۆمان بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ. د. هوشیار عبداللە عزیز یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێج و پەیمانگاکان و سەرپەرشتیاران و خوێندکارانی خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرا یەکەمین چالاکی “ڕۆژی توێژینەوەی خوێندی باڵا” ئەنجامدا. لەو بۆنەیەدا وتاری سەرۆکی زانکۆ لە لایەن (پ.ی.د. سەرهەنگ سەروەت حمە) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و خوێندنی باڵا خوێندرایەوە.
شایەنی باسە، لەم چالاکیە زانستیەدا بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق سەرجەم خوێندکارانی خوێندنی باڵای دکتۆرا و ماستەر دوا بەرەو پێشچون و ڕەوتی توێژینەوەکانیان لە تێزی دکتۆرا و ماستەرنامەکانیان بەشێوەی سیمنار و پۆستەر پێشکەش کرد.
ئامانج لەم چالاکیە بریتی بوو لە فەراهەمکردنی دەرفەت بۆخوێندکارانی خوێندنی باڵا بۆ پێکەشکردنی توێژینەوەکانین و وەرگرتی فیدباک لەلایەن مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی زانکۆ بە مەبەستی دەوڵەمەندکردن و پتەوکردنی زیاتری تێزی دکتۆراو ماستەرنەمەکانیان وە هەروەها برەودان بە توانای پێشکەشکردن لە لایەن خوێندکارانەوە.
چالاکی ڕۆژی توێژینەوەی خوێندنی باڵا، چالاکیەکی زانستیە کە لە زۆرێک لە زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهاندا بەڕێوەدەچێت و وە ئەم چالاکیە بۆ یەکەم جارە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت و وە لە پلانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیدایە کە ئەم چالاکیە بەشێوەیەکی ساڵانە ئەنجام بدات.
لەکۆتای دا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە باشترین سیمنار و پۆستەر لەسەر ئاستی کۆلیجەکان.