
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ٦٠٠ هەلی کار ڕادەگەیەنێت
زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی بە هاوکاری ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ودامەزراوەکانی کەرتی تایبەت 600 هەلی کارلە یەکەمین پێشانگەی ههلی كارو تۆڕبهندی سلێمانی ڕاگەیاند
رۆژی 4ی ئایاری 2025 یەکەمین پێشانگەی ههلی كارو تۆڕبهندی سلێمانی لەژێر دروشمی (داهاتووت مسۆگەر بکە) بە سەرپەرشتی بهڕێز پ.د.هوشیار عبدالله عزیز سهرۆكی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی و ئامادەبوونی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و پارێزگاری سلێمانی وسەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی وبە سپۆنسەری دەزگای میدیایی کوردسات لە شاری سلێمانی کرایەوە.
ئەم پێشانگەیە بە بەشێکی تری هەوڵەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە لەلەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت؛ 37 كۆمپانیای جۆراو جۆر بهشداریان كردووه و تونراوه 600 ههلی كار لە بوارە جیاوەزەکاندا دا بۆ خوێندکاران و دەچووانی زانکۆکان لە پێشەنگەکەدا بخرێتەروو.
لەمەراسیی کردنەوەی پێشانگەکە ژمارهیهكی بهرچاو لە لێپرسراو و نوێنەرانی كۆمپانیا جیاوازەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە دەرچووان و خوێندکاران سەردانیان کرد و تیایدا سیڤی خۆیان پێشکەشی کرد.
له كردنهوهی چالاكییهكهدا پانێلێک بەناونیشانی دەرچوونەوە بەرەو بازاڕی کار: دەرفەتەکان و ئاڵەنگارییەکان سازکرا بۆ هەریەک لە پ.ی.د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران، نەوزاد غفور کریم سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئارام ئەنوەر عومەر– بەڕێوەبەری ھەرێمی سندووقی پشتیوانی پڕۆژەکانی بچووک و مامناوەند لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.