خوانی بەربانگ بۆ خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان بەردەوامە
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە ئامادەكردنی خوانی بەربانگ بۆ خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 14\6\2017 لەلایەن پ.ی.د ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكیكی سلێمانی و كۆمەڵێك خێرخواز، ئێوارەخوانێك بۆ خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ رێكخرا.
پ.ی.د ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین خۆشحاڵی خۆی بۆ بەردەوامیدان بە ئەنجامدانی خوانی بەربانگ بۆ خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان و هاوكاریكردنیان دەربڕی و بە سایتی زانكۆی راگەیاند: ئەم ئێوارەیەش لەگەڵ چەند خێرخوازێكی دیكە ئێوارەخوانێكی شایستەمان بۆ خوێندكارانرێكخست و توانیمان كاتێكی خۆش و هاوكاریییەكی بچووك بە خوێندكارەكانمان بگەیەنین.
سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وێڕای سوپاس و دەستخۆشی لە خێرخوازان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ، داوا لە سەرمایەداران و بازرگانانیش دەكات خوێندكاران بەسەربكەنەوە و لە پاڵپشتیكردن و هاوكاریكردنیان درێغی نەكەن.
لای خۆشیەوە راگری پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ ستایشی هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەكات و بەڵێنی پشتیوانی زیاتر بۆ خوێندكاران دووپات دەكاتەوە.
شایەنی باسە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە مانگی رەمەزاندا تائێستا چەندین ئێوارەخوان و بەربانگی بەكۆمەڵی بۆ خوێنكارانی بەشەناوخۆییەكانی سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆ رێكخستووە.
ئامادهكردنی ڕاگهیاندنی زانكۆ/
ههواڵساز / شیروان جەمال