
پانێڵی لە دەرچوونەوە بەرەو بازاڕی کار دەرفەتەکان و ئاڵەنگارییەکان بەڕێوەدەچێت
لە چوارچوێوەی بەرنامەکانی پێشانگەی هەلی کار بڕیارە پانێڵێکی تایبەت بە ناونیشانی لە دەرچوونەوە بەرەو بازاڕی کار دەرفەتەکان و ئاڵەنگارییەکان بەڕێوەبچێت.
پانێلەکە بە بەشداری بەڕێزان پ.ی.د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران و نەوزاد غفور کریم سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئارام ئەنوەر عومەر – بەڕێوەبەری ھەرێمی سندووقی پشتیوانی پڕۆژەکانی بچووک و مامناوەند لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەڕێوەدەچێت.
سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئیڤێنتی “داهاتووت مسۆگەر بکە: پێشانگەى هەلى کار و تۆڕبەندی لە سلێمانی” ئەنجام دەدات.
ڕۆژی ئیڤێنت: یەکشەممە ٤ی ٥ ئایاری٢٠٢٥
کات: ١٠ی بەیانی بۆ ٥ی ئێوارە
شوێن: سلێمانی – هۆتێل ڕۆتانا