Back

خولی فێرکاری لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستی پێکرد

بەچاودێری بەرێز پ.د. هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆ ۳۰ ی نیسانی ۲۰۲٥ لەسەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی خولی فێرکاری زمانی ئینگلیزی بە بەشدار٢٦٠ خوێندکار دەستی پێکرد.

دوابەدوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست و خۆتۆمار کردن بۆ خولەکانی فێرکاری بە بەسەرپەرشتی وەزارەتی خوێندی باڵاو بە هەماهەنگی دامەزاروەی ئیمپریاڵ ئینگلیش یوکەی بەریتانی خولی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستی پێکرد.

ئەم کۆرسە تایبەتە بەو بەڕێزانەی کە خوازیاری درێژەپێدانن بە خوێندن لە خوێندنی باڵا( دیبلۆمی باڵا -ماستەر- دکتۆران)، یان ئەو بەڕێزانەی پێویستیان بە وەرگرتنی نازناوی زانستی هەیە.

خولەکە بەشێوەی خوێندنی ناو پۆل( کلاس) و ئۆنلاین کرایەوە، کاتی خوێندن لەم خولەدا بۆماوەی هەشت هەفتەیە.