
خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌لایەن لیژنەی بایۆمه‌تری تۆمار ده‌كرێن
بە چاودیری به‌ڕێز پرۆفیسۆر .د. هوشیار عبدالله عزیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، بنكه‌ی تایبه‌ت به تۆماركردنی بایۆمه‌تری بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ له كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلیمانی كراوه‌ته‌وه‌و رۆژانه ناوی خوێندكاران له سیسته‌مه‌كه له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه تۆمار ده‌كریت.
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. به‌ختیار عبید شریف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران ڕایگه‌یاند : له رێككه‌وتی 22 نیسانی 2025 له كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلیمانی لیژنه‌ی بایۆمه‌تری له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان هه‌ستاون به تۆماركردنی ناوی خوێندكاران له‌و سیسته‌مه‌دا و ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ خویندكاران تاوەكو مامەڵەکانیان له داهاتودا به ئاسانی جێبەجێ بکرێت .
هه‌روەها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه هه‌ڵمه‌تی تۆماركردنه‌كه‌ش به‌رده‌وام ئه‌بێت تاكو هه‌موو خویندكاران بتوانن ناویان تۆمار بكه‌ن، له ئێستاشدا زیاتر له 500 خوێندكار ناویان له بایۆمه‌تری تۆمار كراوه، ڕۆژانه له 8:30 بەیانی تاوەکو 5ی ئێواره ناوی خوێندكاران تۆمار ده‌كرێت