
پێشانگەی هەلی کار لە هۆتێل ڕۆتانا دەبێت
مامۆستایان و خوێندکاران و دەرچوان و کارخوازان و میوانان ئاگادار دەکەینەوە کە شوێنی ئەنجامدانی پێشانگەی هەلی کار لە کارگەی کەلتوورەوە گۆڕاوە بۆ هۆتێل ڕۆتانا.
سەنتەری پەرەپێدانی کار(CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا یەکەمین پێشەنگەی کار ئەنجام دەدات.
پێشانگاکە بەناونیشانی (داهاتووت مسۆگەر بکە: پێشانگاى هەلى کار و تۆڕبەندی لە سلێمانی)، دەرفەتی تۆڕبەندی و دامەزراندن لە نێوان کارخوازان و خاوەنکارەکان دەڕەخسێنێت بۆ دامەزراندنی خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و کارخوازان بەشێوەیەکی گشتی لە پسپۆرییە جیاوازەکاندا.
شوێن: سلێمانی – هۆتێل ڕۆتانا – شەقامی سالم
ڕێکەوت:یەک شەممە ٤/ ٥ /٢٠٢٥
کات: ١٠ – ٥ی ئێوارە
بۆ بەشداریکردن ئەم (QR)ە سکان بکە و خۆت تۆمار بکە: