
کارو چالاکییەکانی پڕۆژهی (RISE) بەردەوامیان هەیە
لە ٢٨ ی نیسانی ٢٠٢٥، زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی لەچوارچێوەی پڕۆژەی (RISE) کە ڕاستەوخۆ بە سەرپرشتی و چاودێری بەڕێز پڕۆفیسۆر د. هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەدەچێت ، کۆبوونەوەی سێهەمی ئەنجامدا لەگەڵ بەشێک لە خوێندکارانی کۆلێج و پەیمانگەکانی زانکۆ. ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە نوێیەکانی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆ(IRO) کەتایبەتە به پەرەپێدانی ئاستی بەنێودەڵەتی بوونی زانکۆ و زیادکردنی هەلی دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ لە ڕێگەی سەنتەری پەرەپێدانی کاره وە.
(RISE) Reinforcing Integration of Skills for Employability and Internationalisation in the Kurdistan region of Iraq واتا بەهێزکردنی تەواوی کارامەییەکان بۆ دامەزراندن و بە نێودەوڵەتی کردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق. ئەم پڕۆژەیە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە و لە چوارچێوەی پڕۆگرامی Erasmus+ دا پاڵپشتی دارایی دەکرێت، و لەلایەن دامەزراوەی UNIMED ەوە ڕێكخراوە. نۆ زانکۆ بەشدارن لەم پڕۆژەیە، دوو زانکۆ لە ئەوروپا: International University of Rome-UNINT و University of Murcia، و حەوت زانکۆ لە هەرێمی کوردستان: زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستی کرداری، زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی دهۆک، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی زاخۆ.
ئەجێندای کۆبوونەوەکە بۆ ئەوە بوو كه له داهاتودا خوێندکارانی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی ههلی زیاتریان ههبێت و بتوانن بهشداری پڕۆگرامه نێودهوڵهتییهكان بكهن، ههروهها ههلی دامهزراندنیش زیاد بكات. وە لەم کۆبونەوەیەدا پێشنیاری ئامادەبوان دۆکیومێنت کرا بۆ ئەوەی وەک نەخشەڕێگایەک دابنرێت بۆ پەرەپێدان و سەرخستنی پڕۆژەی ناوبراو.
بەمەبەستی ئەوەی ئەم پرۆگرامە خواست و ویستی کۆلێج و پەیمانگە جیاوازەکانی زانکۆ لەخۆبگرێت ، پێشتر سەرۆکایەتی زانکۆ بەنوسراوی فەرمی داوای لەرسەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکان کردووە کە نوێنەریان دەستنییشان بکەن بۆئەوەی بەشداربن لەکۆبونو بیروبۆچونی بەشەجیاوازەکانی زانکۆ ڕەنگدانەوەی هەبێت لە پرۆژەکەدا.