سەر لەبەیانی ئەمڕۆ(٢٧نیسانی٢٠٢٥)لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوولی حەوتەمی پێداگۆجی دەستی پێکرد.
مامۆستا دالیا محمد طارق بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی بە ئامادەبوونی بەڕێزان پ.ی . د. علاء خليل جمعة و پ. ی . د. ایسر عبد الخالق عبد الرحمان ڕاهێنەرانی پێداگۆجی
زانیاری و ڕێنمایی پێویستی دا بە بەشداربوان سەبارەت بە مۆدیولەکانی خولەکە و زانیاری لەسەر ناوەرۆکی مۆدیولەکان، لەگەڵ شێوازەکانی خوێندنی وانەکان و جۆرەکانی هەڵسەنگاندن، هەروەها گرنگی بەشداریکردنیان لە پرۆسەی فێربوون لە خوولەکەدا بە مەبەستی ڕەنگدانەوەی لە داهاتوودا لە نێو هۆڵەکانی خوێندن.






