
سیمینارێکی زانستی دەربارەی (هەوکردنە سێکسییە گواستراوەکان) ئەنجامدرا
سەنتەری یەکسانی جێندەری لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەهاوکاری رێکخراوی (PDO) لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا بە ئامادەبوونی خویندکاران و مامۆستایانی کۆلێجەکانی تەندروستی و پزیشکی وکۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری، سیمینارێکی زانستی بە ناونیشانی(هەوکردنە سێکسییە گواستراوەکان) خوێندکارانی هەردوو کۆلێج ئەنجامدا.
(د.سەهەند ئالان) کۆمەڵێک زانیاری ووردی لە بارەی ئەم نەخۆشییە خستەڕوو، رایگەیاند گرنگە خوێندکاران بەئاگابن لە مەترسی ئەم جۆرە نەخۆشیەنە.