Back

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پڕۆژه‌یه‌كی نوێ به‌ ناوی (RISE) ڕادەگەێنێت کە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە و لە چوارچێوەی پڕۆگرامی Erasmus+ دا پاڵپشتی دارایی دەکرێت

لە ٢٢ ی نیسانی ٢٠٢٥، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، لەچوارچێوەی پڕۆژەی (RISE)، کە ڕاستەوخۆ بە سەرپرشتی و چاودێری بەڕێز پڕۆفیسۆرد. هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەدەچێت. کۆبوونەوەی یەکەمی ئەنجامدا لەگەڵ بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ. ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە نوێیەکانی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆ(IRO) کەتایبەتە پەرەپێدانی ئاستی بەنێودەڵەتی زانکۆ و زیادکردنی هەلی دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ لە ڕێگەی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) وە.

RISE واتا بەهێزکردنی تەواوی کارامەییەکان بۆ دامەزراندن و بە نێودەوڵەتی کردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق. ئەم پڕۆژەیە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە و لە چوارچێوەی پڕۆگرامی Erasmus+ دا پاڵپشتی دارایی دەکرێت، و لەلایەن UNIMED  ەوە ڕێكخراوە. نۆ زانکۆ بەشدارن لەم پڕۆژەیە، دوو زانکۆ لە ئەوروپا: International University of Rome-UNINT و University of Murcia، و حەوت زانکۆ لە هەرێمی کوردستان: زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستی کرداری، زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی دهۆک، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی زاخۆ.

ئەجێندای کۆبوونەوەکە بۆ ئەوە بوو كه‌ له‌ داهاتودا مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی پۆلیته‌كنیك هه‌لی زیاتریان هه‌بێت و بتوانن به‌شداری پڕۆگرامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ن، هه‌روه‌ه دامه‌زراندنیش زیاد بكات.

بەمەبەستی ئەوەی ئەم پرۆگرامە خواست و ویستی کۆلێج و پەیمانگە جیاوازەکانی زانکۆ لەخۆبگرێت ، پێشتر سەرۆکایەتی زانکۆ داوای لەرسەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکان کردووە  کە نوێنەریان دەستنییشان بکەن.