Back

ژمارەیەكی بەرچاو پڕۆژە لەلایەن خوێندكارانەوە ئاراستەی لیژنەی باڵای چالاکی داهێنەرانی ئایندە دەكرێت

پاش ڕاگەیاندنی پرۆژەی چالاکی داهێنەرانی ئایندە لەلایەن زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ زانكۆی جیهان – سلێمانی و كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، لە هەموو پارێزگای هەرێمی كوردستانەوە؛ ژمارەیەكی بەرچاو بیرۆکەی پڕۆژە ئاراستەی لیژنە كراوە كە نزیكەی %25 ئەو بیرۆكانە لە لایەن ڕەگەزی (مێ‌) وەیە.
چالاکی داهێنەرانی ئایندە (FUTURE INVENTORS)؛ چالاکیەکی هاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی جیهان – سلێمانی و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانە. سەرجەم خوێندکاران و دەرچووانی کۆلێج و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەتوانن پڕۆژە و بیرۆکە داهێنەرانەکانیان لەم لینکەدا پێشکەش بکەن.
بە پێ‌ حشتەی كارنامەی چالاكییەكە بواری پێشكەشكردن تا 7/5/2025 بەردەوام دەبێت و چالاكییەكە داوادەكات خۆێندكاران لەم بوارانەدا بیرۆكەكانیان پێشكەش بكەن:
1-زانستە پزیشکیی و تەندروستییەکان
٢- ئەندازیاری
٣- زانستی کۆمپیوتەر و ژیری دەستکرد
٤- زانستە کشتوکاڵییەکان
٥- گرافیك دیزاین و میدیا
٦- زانستە کارگێڕی و مرۆییەکان
٧-هەر پڕۆژەیەکی داهێنەرانەی دیکە