Back

گەورەترین پێشانگاى هەلى کار و تۆڕبەندی لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکرێتەوە

سەنتەری پەرەپێدانی کار(CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا یەکەمین پێشەنگای کار ئەنجام دەدات.

پێشانگاکە بەناونیشانی (داهاتووت مسۆگەر بکە: پێشانگاى هەلى کار و تۆڕبەندی لە سلێمانی)، دەرفەتی تۆڕبەندی و دامەزراندن لە نێوان کارخوازان و خاوەنکارەکان دەڕەخسێنێت بۆ دامەزراندنی خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و کارخوازان بەشێوەیەکی گشتی لە پسپۆرییە جیاوازەکاندا. لەم پێشانگایەدا نزیکەی 50 خاوەنکار بەشداردەبن و چەندین دەرفەتی کار لە پسپۆڕییە جیاوازەکان دەخرێتەڕوو، کارخوازان ڕاسەوخۆ دەتوانن (CV)یەکانیان بۆ دەرفەتی کارەکان پێشکەش بکەن.

ڕێکەوت: ١شەممە ٤/٥/٢٠٢٥

 کاتژمێر: ١٠:٠٠ بەیانی – ٥:٠٠ ئێوارە

شوێن: سلێمانی – کارگەی کەلتوور

بۆ بەشداریکردن لە ئیڤێنتەکە تکایە فۆرمی بەشداریکردن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە پڕبکەنەوە