Back

ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى ڕاگەیەندرا

لە سەعات (1)ى دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتى (2025/4/21) ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵاو خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لەلایەن ڕادەگەیەنرێت.

 

بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامى تاقیکردنەوەى کۆتایی ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن لە بەشى (Exames):

 

https://lc.digital.gov.krd/#/login

 

جێگەى ئاماژەیە؛ بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی 3 هەزار و 576 خوازیار لە (14) سێنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی (13 تاکو 17/ 2025/4) بەشداریان کرد لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement test)ى زمانی ئینگلیزی .