
كۆنفرانسی زانستی ووزه نوێبووه‌وەكان لە شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
ه‌مه‌به‌ستی گرنگیدان به زانستی نوێ و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له جیهاندا هاتونه‌ته به‌رهه‌م و سودیان لێوه‌رده‌گیرێت بۆ داهاتوو، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی نیسانی 2025 هه‌ردوو زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی باكور كه ناوەندەکەی له‌شاری موصڵه، به‌هاوبه‌شی ژماره‌یه‌ك زانكۆ و دامه‌زراوه‌ی زانستیی تر، كۆنفرانسی زانستی (ووزه نوێبووه‌وەكان) به‌ڕێوه‌چوو.
به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆر دكتۆر هوشیار عبدالله عزیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پڕۆفیسۆر دكتۆره علیاء عباس علی عه‌تار سه‌رۆكی زانكۆی ته‌كنیكی باكورو د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆكان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له توێژه‌ران و مامۆستایانی زانكۆ , كۆنفرانستی ووزه نویبووه‌وەكان له هۆڵی عززه‌دین مصطفی ڕه‌سوڵ لەهۆتێل گراند ملینیۆم لەشارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا به‌چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز‌و ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ سروودی نیشتمانی عێراق و کوردستان كۆنفرانسه‌كه ده‌ستیپێكرد .
له‌لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و باكوره‌وه ووتار پێشكه‌شكراو ئاماژه‌یاندا به‌گرنگی هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌كه‌و گرێدانی كۆنفرانسه‌كه له‌شاری سلێمانی، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵه زانستیانه‌ی كه دراوه بۆ ده‌ربازبوون له گرفت و ته‌نگەژه تازه‌كان كه ڕووبه‌ڕووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند زۆر گرنگه كه ده‌ست بۆ بابه‌تی نوێ و چاره‌سه‌ره نوێیەكان ببرێت له‌پێناو خزمه‌تكردنی ژیانی خه‌ڵك.
پاشان دوو توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرا.
له‌كۆتایی ئیش و كاره‌كانی سه‌رله‌به‌یانی كۆنفرانسه‌كه, خه‌ڵاتی ڕێزلێنان له‌لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رۆكی زانكۆوه پێشكه‌ش به‌یه‌كتری و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌شداربووه‌كان و توێژه‌ران كرا.
بڕیاره كۆنفرانسه‌كه دوو ڕۆژ بخایه‌نێت.