ئێوارە خوانێك بۆ خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان ڕێكخرا
دووشەممە ٢٠١٧/٦/١٢ ھاوشێوەی کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان و پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون ھەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەھاوکاری ژمارەیەک خێرخواز، ئێوارە خوانێکی بەربانگ بۆ خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان بەرێوەچوو.
لە ئێوارە خوانەکەدا د.کاوە ڕەزا راگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان زۆر سوپاسی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کرد کە لە ئامادەکردن و رێکخستنی ئەو ئێوارە خوانەدا ماندووبوون، لای خۆشیانەوە خوێندکاران خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئامادەکردنی ئەو ئێوارە خوانە و زۆر سوپاسی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگا و ئەو کەس لایەنانەیان کرد کە دەستی ھاوکارییان بۆ خوێندکاران درێژکردووە.
ھەروەھا بەناوی راگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی دوکانەوە زۆر سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆو بەتایبەتی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرا کە توانیویانە لە رێگەی چەند خێرخوازێکەوە ئەم بەربانگە بۆ خوینَندکاران ئامادەبکەن.