
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ودامەزراوەی ڤیژن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژووکرد
رۆژی ١٥/٤/٢٠٢٥ لەسەردانێکی فەرمیدا، شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بەسەرۆکایەتی بەڕێزعەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن و شاندی هاوڕێی، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یان کرد و لەلایەن بەڕێز پڕۆفیسۆر د. هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەر د.ئاودێر محمد احمد لێپرسراوی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشوازیان لێکرا.
سەرەتا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی شاندی میوانی بۆزانکۆ کردوو وە هەروەها دیدوبۆچونی زانکۆی خستەڕوو سەبارەت بەهەمئاهەنگی زانکۆ لەگەڵ دامەزراوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا و بەگرنگییەوە باسی کاریپێکەوەی کرد کە دەبێتە دەرفەتێکی گرنگ بۆ زیاترخزمەتکردنی کۆمەڵگە. هەروەها ئامادەیی زانکۆی دوپاتکردەوە بۆ هەموو جۆرە هاوکاریەکی زانستی و کاریی پێکەوەیی لەگەڵ دامەزراوەی ڤیژن.
پاشان بەڕێزعەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد بۆ پێشوازی کردنیان و دەستپێکردنی کاری هاوبەش وەهەوەها ئامادەیی دامەزراوەکەی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
پاشان بەڕێزان یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژووکرد کە پەیوەستە بە هەمئاهەنگی کردن لەبوارەکانی توێژینەوەی زانستی کەکار لەسەر سێکتەرەجیاوزەکان دەکات لەبواری خزمەتکردنی کۆمەڵگەدا.