Back

دیداری زانستیی رەهەندە جیاوازەکانی کۆمەڵکوژیی کورد لە شاڵاوەکانی ئەنفالدا ئەنجام درا

لە هۆڵی کۆنفرانسی کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و کۆمەڵێک میوان، دیدارێکی زانستیی تایبەت بە ۳۷ـەمین ساڵیادی تاوانی کۆمەڵکوژیی گەلی کورد لە شاڵاوی بەدناوی ئەنفال بەڕێوەچوو، تێیدا رەهەندە مێژوویی و یاسایی و یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە باس لە لێکەوتەکانی تاوانەکە کرا.
لە وتەیەکیدا پ. د. هێرش رەسوڵ راگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕیی رایگەیاند، ئێمە لێرەین نەک تەنها بۆ یادکردنەوەی بۆنەیەکی تاڵ، بەڵکو لێرەین بۆ تێگەیشتن، تاوتوێکردن و پەندوەرگرتن لەم کارەساتە مێژووییە.
راشیگەیاند، ئەرکی ئەکادیمی و زانستیی ئێمە، تەنها گواستنەوەی زانین و زانیاری نییە، بەڵکو توێژینەوە و شرۆڤەکردنی رووداوە مێژووییەکانە، بۆ ئەوەی گەنجان و نەوەی نوێ لە رابردوو تێبگەن و بتوانن ئایندەیەکی باشتر بونیادبنێن.
دواتریش لەلایەن چوار مامۆستای بەشە جیاوازەکانی کۆلێجمانەوە بابەتەکانی دیدار پێشکەشکران پاشان لەلایەن ئامادەبووانەوە پرسیار و را گۆڕینەوە لەسەر تەوەرەکانی دیدارەکە خرانەڕوو.