
زیاتر لە ٣٢٠ فێرخواز بەشداری تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکەن
بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە هەماهەنگی دامەزراوەی ئیمپێریەڵ کاتژمێر (١٠)ی سەر لەبەیانی ڕۆژی (١٤)نیسان (٢٠٢٥)لە هۆڵەکانی سەنتەری نێودەڵەتی زمانی ئینگلیزی زیاتر لە ٣٢٠ فێرخوازی هەردوو سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەنتەری زمانی زانکۆی گەرمیان تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست بۆ کۆرسەکانی فێرکاری زمانی ئینگلیزی ئەنجام دەدەن.
شایەنی باسە تاقیکردنەوەکان لە ماوەی ٤ ڕۆژدا و لە بەرواری ١٤-١٥-١٦-١٧ ی نیسان ٢٠٢٥ لە بەیانیان کاتژمێر ١٠ بۆ ١ی پاش نیوەڕۆ وە لە دوا نیوەڕوان لە کاتژمێر ٢:٣٠ خولهك بۆ ٥:٣٠ خولهك بەڕێوە دەچن.