
لەژێر دروشمی بەرەو داهاتوویەکی تەکنیکی ئومێدبەخش
ئەنجوومەنی خوێندنی تەکنیکی سێیەمین دانیشتنی خۆی لە زانکۆی تەکنیکی باکوور لە شاری مووسڵ ئەنجام دا.
بەڕێز پرۆفیسۆر د. هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆ بەیاوەری شاندێک کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان پرۆفیسۆر د. علی قادر عوسمان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پرۆفیسۆر د. دیاری علی محمد ڕاگری پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر بەشداریان کرد لە دانیشتنی ئەنجوومەنی خوێندنی تەکنیکی کە لە شاری مووسڵ بەڕێوەچوو لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢-٤-٢٠٢٥.
کۆبوونەوەکە بەبەشداری بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی فیدراڵ پرۆفیسۆر د.حەیدەر عەبد ضهد کە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکەی کرد، هەروەها سەرۆکی زانکۆ تەکنیکییەکانی ناوەڕاست و خواروو و کوردستان بەشدار بوو لە کۆبونەوەکەدا.
سەرەتای دانیشتنەکە بە وتارێکی بەخێرهاتنی سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی باکوور، پرۆفیسۆر دکتۆر عالیە عطار دەستی پێ کرد، تێیدا خۆشحاڵی خۆی بە میوانداریکردنی ئەم بۆنە گرنگە دەربڕی و جەختی لە گرنگی ئاڵوگۆڕی دیدگا و ئەزموونەکانی نێوان دامەزراوەکانی خوێندنی تەکنیکی کردەوە.
لە دانیشتنەکەدا باس لە بابەتگەلی ستراتیژی کرا کە دیارترینیان بریتی بوون لە:
1. ڕێنماییەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی خوێندنی تەکنیکی سەبارەت بە پەرەپێدانی سیستەمی خوێندنی تەکنیکی و ڕێگاکانی کردنەوەی پەیمانگای تایبەتی خوێندنی باڵا .
2. دامەزراندنی پەیمانگای تەکنیکی پەیوەندیدار بە بواری زیرەکی دەستکرد.
3. پێشخستنی پسپۆڕی تەکنیکی لە زانکۆ ناحکومییەکان.
ئەم کۆبوونەوەیە بەشێکە لەو زنجیرە کۆبوونەوەیە بە ئامانجی دامەزراندنی بناغەکانی خوێندنی تەکنیکی مۆدێرن کە هاوتەریبە لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار و ڕەوتی شۆڕشی پیشەسازی.
هەروەها لە پەراوێزی کۆبوونەوەکە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ دوو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی واژۆ کرد لەگەڵ هەریەك لە زانکۆی تەکنیکی فوراتی ناوەڕاست و زانکۆی تەکنیکی باکوور.