Back

بروانامەی بەشداربون بەخشرایە مامۆستایانی خولی شەشەمی پێداگوجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

بە چاودێری پرۆفیسۆر د.هوشیار عبداللە عزیزسەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە ئامادەبونی پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت حەمە ی.سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و مامۆستا دالیا تاریق بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگوجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی؛ پ.ی د.کاروان علی مامۆستای پێداگۆجی و  پ.ی. ئاودێر احمد عزيز مامۆستای پێداگۆجی، لە هۆڵی پیرەمێرد لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بروانامە بەخشرا بە مامۆستایانی بەشداربوی خولی شەشەمی پێداگوجی.

مامۆستا دالیا تاریق بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگوجی سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و ی.سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا کرد کە هەمیشە هاوکاری سەنتەری پێداگوجی بوون بۆ بەرەو پێشبردنی زیاتری ئاستی زانستی و پرۆسەی خوێندن و بەرزکردنەوەی توانای زانستی توێژەران و مامۆستایان پاشان ئاماژەی بە خولێ‌کی تری پێداگوجیکرد کە لە داهاتوویەکی نزیک دەکرێتەوە.

پاشان پ.ی.د. سەرهەنگ وێڕای پیرۆزبایی لە مامۆستایانی بەشداربو، جەختی لەسەر گرنگی خولی پێداگوجی کردەوە بۆ مامۆستایان لە ئێستادا مامۆستایانی دەرچوی ماستەر ودکتۆرا دەتوانن لە ماوەی شەش مانگی بەشداربونیان لە خولی پێداگوجی سەرجەم مەرجەکانی بون بە مامۆستایەکی نێودەوڵەتیان تێدادەبێت؛ بەدەستهێنانی بروانامەی نێودەوڵەتی پێداگوجی یەکێکە لەو چانسەنەی لە ئێستادا بۆ مامۆستایان بەردەستە کەلە رابردودە بەچەند ساڵێک دەتوانرا بەدەست بهێنرێت.

لە کۆتایی دا لە لەلایەن هەریەک لە پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت حەمە ی.سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و مامۆستا دالیا تاریق بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگوجی و پ.ی د. کاروان علی مامۆستای پێداگۆجی و پ.ی. ئاودێر احمد عزيزمامۆستای پێداگۆجی بروانامەی بەشداربونییان بەخشیە مامۆستایانی خولی شەشەمی پێداگوجی.