
لە هیندستان مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەک ئەندامی ڕێکخەر بەشداری کۆنفرانسێکی زانستی دەکات
رۆژانی 28-29 ی ئادار لە ژێرناونیشانی IEEE International Conference on Next Generation Information System Engineering لە کۆلێژی ئەندازیاری ئەجای کومار گارگ( Ajay Kumar Garg Engineering College) هیندستان کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەرێوەچوو کە تایبەت بوو بە ئەندازیاری سیستەمی زانیاری نەوەی داهاتوو(NGISE).
دکتۆرە ڕۆژە کمال احمد مامۆستا لە بەشی نێتۆورکی پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر؛ جگە لەوەی وەک ئەندامی لیژنەی ڕێکخەرانی نێودەوڵەتی( International Organizing Chair ) بەشدارێکی چالاکی لە کۆنفرانسکە دا کرد؛ دووتوێژینەوەی پێشکەشکرد هەروەها لەچوارچێوەی پانێڵێکدا کە بە ناونیشانی (The Future of Next Generation Information Systems)ڕێکخرابوو بەشداریکرد؛ پاشان سەردانی Center of Excellence لە کۆلێژەکە کرد.
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری نەوەی داهاتوو (NGISE) یەکێکی ترە لە سەکۆ گرنگەکان بۆ توێژەران، پسپۆڕان تا لێکۆڵینەوەکانیان لە سەر نوێترین پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان لە سەرجەم بوارە جیاوازەکاندا بخەنەروو.
لە کارنامەی کۆنفرانسی (IEEE) کەساڵانە رێکدەخرێت هاتووە؛ ئەم کۆنفرانسە کاردەکات بۆ ئەوەی ئەو پێشکەوتنانەی لە سیستەمی زانیاری نەوەی داهاتوودا هاتۆتەئاراوە؛ لە ڕێگەی پێشکەشکردن توێژینەوە و وۆرک شۆپ و گفتوگۆی جۆراوجۆرەوە پەرەپێبدات.
سەرجەم توێژینەوە وەرگیراو و تۆمارکراو پێشکەشکراوەکان لە کۆنفرانسەکە دا دەخرێنە ناو بەڵگەنامەکانی کۆنفرانسەکە و لە سیستەمی IEEE Xplore دا دەخرێنە لیستی زانیارییەکانەوە، لەلایەن EI، SCOPUS ؛ ئیندێکس دەکرێن.