Back

دەرگای پێشکەشکردنی بیرۆکەی پڕۆژە بەڕووی خوێندکاران و دەرچووانی کۆلێج و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا دەکرێتەوە

چالاکی داهێنەرانی ئایندە (FUTURE INVENTORS)؛ چالاکیەکی هاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی جیهان – سلێمانی و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانە. سەرجەم خوێندکاران و دەرچووانی کۆلێج و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەتوانن پڕۆژە و بیرۆکە داهێنەرانەکانیان لەم لینکەدا پێشکەش بکەن.

خوێندکاران و دەرچووانی کۆلێج و پەیمانگەکان دەتوانن بیرۆکەی پڕۆژە داهێنەرانەکانیان پێشکەش بکەن تاوەکو بیرۆکەی پڕۆژەکانیان ببێتە واقیع و بە کردەیی داهێنانی خوێندکاران و دەرچووان بە خاوەن کار و کۆمپانیاکان و کەرتی گشتی و تایبەت بگەیەنرێت.
ئەم چالاکیە دەبێتە پردی پەیوەندی نێوان زانکۆکان و بازاڕی کار لە هەرێمی کوردستان.
لە پیگەی رەسمی چالاکییەکەدا ئاماژە بە پلان و ڕۆژەکانی چالاکییەکەدا کراوە بەم شێوەییە.
١-لە ڕێکەوتی (٧/٤/٢٠٢٥) تا وەکو (٧/٥/٢٠٢) بیرۆکەی پڕۆژەکان پێشکەش دەکرێت.
٢-لە ڕێکەوتی (١٠/٥/٢٠٢٥) وەڵامدانەوەی بیرۆکەی پڕۆژە پەسەندکراوەکان.
٢-لە ڕێکەوتی (١٠/٥/٢٠٢٥) تا وەکو (١٠/٧/٢٠٢٥) ناردنی مۆدێلی پڕۆژەکان بۆ هەڵسەنگاندنی کۆتایی.
٤-لە ڕێکەوتی (١/٨/٢٠٢٥) وەڵامدانەوەی مۆدێلی پڕۆژە پەسەندکراوەکان.