
چەند ڕێنمایی و زانیارییەک دەربارەی خولی فێرکاری زمانی ئینگلیزی
– رۆژی یەك شەممە ٢٠٢٥/٤/٦ خۆتۆماركردن بۆ بەشداربووانی نوێ دەست پێدەكات. خۆتۆماركردن بە ئۆنلاین دەبێت، لە ڕێگای لینكی سەنتەرەكانی زمان بەشداربووان دەتوانن ئەكاونت درووست بكەن.
– ئەو بەشداربووانەی كە لە خولەكانی پێشوو بەشداربوون و ئاستی پێویستیان ماوە لەگەڵ ئەو بەڕێزانەی كە بڕوانامەکانی سەنتەری زمان و بڕوانامە نێودەوڵەتییەکانیان هەیە وەک IELTS و TOEFL و PTE بەمەرجێک هەتا (٢٠٢٤/١٢/١) سێ ساڵی بەسەردا تێپەڕ نەبووبێت دەتوانن ڕۆژی یەك شەممە ٢٠٢٥/٤/٦ تاكو ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٥/٤/٨ سەردانی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بكەن بەمەبەستی ناونووسین بۆ بەشداریكردن لە خولی داهاتووی فێركاری زمانی ئینگلیزی.
– بەشداربووانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی مانگی (٨)ی ٢٠٢٣ ،دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەم خولە.
– ژمارەی کورسییەکانی خۆتۆمارکردن بۆ هەردوو خولی فێرکاری ئەم ڕاوندە و تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست لە سەنتەرمان سنوردارە.
لەگەڵ ڕێزدا..
سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
٢٠٢٥/٤/٣