
لینكی تایبه‌ت به داواكاری و پێشنیاز‌و پڕۆژه‌و سكاڵای تایبه‌ت به خوێندكاران چالاک دەکرێت
لە دەستپێشخەری و هەنگاوێکی نوێ‌دا؛ لینكی تایبه‌ت به داواكاری و پێشنیاز‌و پڕۆژه‌و سكاڵای تایبه‌ت به خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دەخرێتەکار؛تا خوێندكاران بتوانن به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران بكه‌ن، بۆ گه‌یاندنی داواكارییه‌كه‌یان له به‌رئه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیك دابه‌شبووه به‌سه‌ر شار و شارۆچكه‌كانی سنوری سلێمانی و خوێندكاران له هه‌ندێك كات له‌وانه‌یه نه‌توانن سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بكه‌ن ، ده‌توانن له ڕێی ئه‌م سیسته‌مه پێشنییازه‌كانیان بنێرن: