لەساڵ ڕۆژی كیمیابارانكردنی شاری هەڵبجەدا؛ بەرێزەوە یادی هەموو ئەو شەهیدانە دەكەینەوە كە لەسەر دەستی رژێمی بەعسی لەناوچوو لە (16ی3ی1988)دا بەچەكی كیمیاوی 5000 هاوڵاتی بێ گوناه شەهیدكران و سەدانی تریش بریندارو بێسەرو شوێن و ئاوارەبوون.
ئەو تاوانكارییەی رژێمی بەعسی لەناوچوو، خاك و ئاو وژینگە و تەواوی ژێرخان و سەرخانی گرتەوە؛
سەرباری تێپەربوونی (37) ساڵ بەسەر ئەو تاوانەدا لێكەوتەكانی بەسەر هەموو ئەو شارەدا ماوەتەوە.
لەم بۆنە خەمناكەدا سەری رێزو نەوازش بۆ تەواوی قوربانیانی تاوانی (3/16) دادەنەوێنین و وەك زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پێشكەشكردنی خزمەت بە پرۆسەی خوێندنی باڵا لەو شارە بە ئەرکی خۆمان دەزانین؛ لە ڕێگەی هەریەک لەکۆلێجی تەکنیکی هەڵەبجە و پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە كاردەكەین بۆ سارێژكردنی كەمێك لە زامی لە بیرنەكراوی ئەم شارە زیندوە.
سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
16/3/2025
