
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق وهەرێمی كوردستان و بەپێ ریزبەندی دامەزراوەی سیماگۆ (Scimago) بۆ پسپۆرییە جیاوازەکان ناوی لە سەرەتای ریزبەندی دامەزراوەكە هاتووە
بەپێ ریزبەندی دامەزراوەی سیماگۆ (Scimago) بۆ پسپۆریە جیاوازەکان لەسەر ئاستی زانکۆکان كە لە مانگی (3) دا بڵاوكرایەوە، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، لە سەرەتای ریزبەندی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دایە بۆ ژمارەیەك پسپۆڕی.
لەچوارچێوەی ئەو ئەنجامەی دامەزراوەكە بڵاویكردۆتەوە، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە هەریەك پسپۆری زانستی (Biochemistry، Genetic and Molecular Biology) لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق لە پلەی (7) و لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە پلەی (4) دایە.
هەروەها لە پسپۆری (Computer Science) دا, زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق لە پلەی (10) و لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە پلەی (3) دایە.
لە پسپۆری (Agricultural and Biological Sciences)، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق لە پلەی (17)و لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە پلەی (6)دایە.
لە دواین پسپۆریدا كە ڕانكینی سیماگۆ(Scimago) خستوێتیەروو، تایبەتە بە پسپۆری (Engineering) ، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق لە پلەی 20 و لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە پلەی 6 دایە.
ئەم ئەنجام ئەوەنیشاندەدات كەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە پسپۆرییە جیاوازەكاندا توێژینەوەی ئاست بەرزی ئەنجامداوە لەسەر ئاستی جیهان وە توێژینەوەكانیِ ستافی ئەكادیمی زانكۆ هاوتەریبن بە پێوانە زانستیەكان وەک سکۆپەس.
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە ستافی ئەکادیمی وکارگیری سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکان دەکات بۆ ئەم سەرکەوتنە نوێیە.