
بەهۆى پشوەکانى نەورۆز و جەژنی رەمەزانی پیرۆز، وەزیری خوێندنى باڵا بڕیارێک بۆ خوێندکارانی دەرەوەى وڵات دەردەکات
بەهۆى نزیکبونەوەى پشوەکانى نەورۆز و جەژنی رەمەزانی پیرۆز و لەبەر چاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکار/ قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، (د. ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە؛ ڕێگەپێدان بە خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتى (2025/3/12) تاکو (2025/4/5) بۆ ماوەی بیست و چوار رۆژ، ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.