لە میانی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی نێودەوڵەتیی مستەر یونیڤێرس (Mr Universe) لە شاری دهۆک، خوێندکار هاوڕێ سەعید عەبدولقادر، خوێندکاری قۆناغی سێی بەشی کارگێڕیی کار لە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی ، توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت لەڕشتەی فیزیک باڵای ۱۸۲سم، هەروەها توانی لە پاڵەوانێتییەکەدا پرۆکارد بەدەستبهێنێت لە نێوان یەکەمی یەکەمەکان.
ڕاگرایەتیی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕیی پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی خوێندکار هاوڕێ سەعید عەبدولقادردەکات و هیوای پلەی بەرزتر و سەرکەوتنی زیاتر بۆ دەخوازین.


