
ئەنجامێکی نوێی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕانکینی دامەزراوەی (SciMago) بۆ ساڵی 2025
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەپێ پێوەرەکانی دامەزراوەی (SciMago) بۆ ئەدای توێژینەوە وداهێنان وکاریگەری کۆمەڵایەتی؛ کە لە چوارچیوەی ریزبەندی دامەزراوە ئەکادیمییەکان بۆ ساڵی 2025 راگەێنراوە؛ پێشکەوتنێکی نوێی بەدەستهێانەوە؛ لە ناو سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی کە داتاکانیان پێشکەشکردوە بە دامەزراوەی (SciMago)؛ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی عیراق لە ریزبەندی (١٥) دایە، هەروەها لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان لە ریزبەندی (٣) دا ناوی هاتووە.
ئەم ریزبەندییەی دامەزراوەی (SciMago) لە سەر بنەمای چەند پێوەرێکی جیاواز ئەنجام دەدرێت کە پێکهاتوون لە:
- ئەدای توێژینەوە (Research Performance)
- داهێنان(Innovations)
- کاریگەری کۆمەڵایەتی (Social Impact) کە لەسەر بنەمای وێبسایتی دامەزراوەکە دەبێت.
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە ستافی ئەکادیمی وکارگیری سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکان دەکات بۆ ئەم سەرکەوتنەنوێیە.