Back

تیمێکی توێژەرانی کۆلێجی تەکنیکی هەڵەبجەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تەرزێکی نوێی گەنم بە ناوی (وەفای هەڵەبجە) بەرهەمدەهێنن

لە دەستکەوتێکی زانستی نوێدا تەرزێکی نوێی گەنم بە ناوی (وەفای هەڵەبجە) بەرهەمهێنرا و بە ڕەسمی ناسێنرا؛ لە بەدواداچونێکی زانستیدا کە ماوەی هەشت ساڵی خایاند بە پلانێکی ورد و ماندونەبون و بەردەوامی تیمێکی توێژەران لە کۆلێجی تەکنیکی هەڵەبجە کە لە  پ.ی.د. علی عباس خریبط و  مامۆستا فیروز ابراهیم علی و مامۆستا ئاراس حمە کریم عنایت پێکهاتبوون، وە بەهاوکاری سەرۆکی توێژەران  دکتۆر جلال ناجی محمد لە وەزارەتی زانست و تەکنەلۆجیا لە حکومەتی فیدراڵی، تەرزێکی نوێ لە گەنمیان بەرهەم هێناو لە لایەن وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵییەوە  لە رۆژی 24/2/2025 بڕیاری پەسەندکرا بۆ دەرچوێنراو وڵامی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کردستان لە بەغداد درایەوە، بەناوی (وەفای هەڵەبجە) ەوە (3T30)تۆمارکرا لە لایەن لیژنەی نیشتمانی بۆ تۆمارکردن و باوەڕپێکردن و پاراستنی جۆرە کشتوکاڵییەکان پەسەندکراوە؛وەک تەرزێکی نوێی گەنم.

ئەم تەرزە نوێیەی گەنم؛ زۆر گونجاوە؛ بۆ بەرهەم هێنان لە دەشتی شارەزووردا ؛کە دەشتێکی بە پیتی پارێزگای هەڵەبجە و هەرێمی کوردستانە، ئەم بەرهەمهێنانە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە ئاسایش و سەلامەتی خۆراک.

لە بیرەوەری کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا توێژەرەکان موژدەی ڕاگەیاندنی ئەم دەستکەوتە نوێیە دەدەنە دڵسۆزان و توێژەرە زانستییەکان و بەڵێنی بەردەوامی لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی جۆرە نوێیەکان دوپات دەکەنەوە.