
پەیامی پیرۆزبایی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ٨مارس دا
بەبۆنەی (٨)مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیەوە، پیرۆزبایەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم خانمان و ژنانی جیهان بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی دەکەین، هەروەها پیرۆزبایی تایبەتمان هەیە بۆ خانمانی مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکارانی ئازیز لە زانکۆماندا، سەرجەم ئەو ژنانەی کە شان بەشانی پیاوان ڕۆڵ و کاریگەریان هەبوە لە پێشخستنی زانست و خزمەتکردن بە کەرتی خوێندنی باڵا؛هەروەک ئاشکرایە یەکێک لە سیما جوان و پێشکەوتوەکانی هەر کۆمەلگەیەک کارکردنی توێژی ژنانە کە بە جۆش و خرۆش و دڵسۆزییەوەدەبینرێن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی دیاری لەزانکۆماندایەهەیە بۆتەهۆی پێشکەوتنی زیاتری زانکۆمان.
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
٨ مارس ٢٠٢٥