
له‌ساڵیادی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا، پیرۆزبایی له‌خۆمان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین.
ڕاپه‌ڕین وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو له له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان، چونكه ڕزگاربوون بوو له ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆر و خوێن ڕێژ، جێگای شانازییه ئه‌نجامی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه، كه به گیان فیداكردنی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌و رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان دروستبوو، به‌رهه‌مه‌كه‌ی دروستبوونی كیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی دامه‌زراوه‌ی نیشتیمانی كوردی بوو.
هیواخوازین ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت و له‌سایه‌یدا خه‌ڵكی كوردستان به‌خۆشی و ئاسوده‌یی بژی.
درودو سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕیگای ڕزگاری كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
5/ ئازاری 2025