زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی/کۆلێژی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی ههڵهبجه لەبهرواری 2017/5/27 گفتوگۆی نامەی ماستەری (بختیارسعدی غفور)ی ئەنجامدا لە بواری ڕووەکی پزیشکی وبۆندار .
توێژهر دەرچووی بەشی بەرهەمی ڕووەکی زانکۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانییه، ماستەرنامەكهی خوێندکار تایبەته بە توێژینەوەیەکی ئەکادیمی لەسەرچاندنی دووجۆر لەڕووەکی ڕەشکە (Nigella sativa)و(Nigella arvensis) لەچەند کاتی چاندنی جیاواز لە بەهارو پاییز لە هەرێمی کوردستانی عێراق/ پارێزگای هەڵەبجە،
بۆئەم مەبەستە خوێندکاری ماستەر (بختیارسعدی غفور) توێژینەوەو تاقیکردنەوەی لەسەرهەردووجۆری ڕەشکە کردووە بەچاندنیان لەچوار کاتی جیاواز لە بەهاری(۲٠۱۵) و پێنج کاتی چاندنی جیاواز لەپاییزی(2015-2016)، لەسەرسیفەتە کانی چەکەرەکردن وگەشەو بەرهەم وهەندێ پێکهاتەی کیمیایی هەردووجۆرەکە،
لەکۆتا بەشی ماستهرنامەکەیدا چەند پێشنیارێکی خستۆتە ڕوو بەدیاریکردنی گونجاوترین وباشترین کاتی چاندنی هەردووجۆری ڕەشکەکە لەهەریەک لەوەرزەکانی گەشەدا (بەهاروپاییز) لەپارێزگای هەڵەبجە وهەروەها دیاریکردنی ڕێژەی سەدی هەندێ پێکهاتەی کیمیایی لەهەردووجۆری ڕەشکەکەدا.
[learn_press_profile]
