Back

پاڵەوانێتی شەترەنجی زانکۆ و پەیمانگەکان کۆتاییهات و دوو خوێندکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلەی دووەم وسێیەمیان بەدەستهێنا

رۆژی 27ی شوبات 2025 پاڵەوانێتی شەترەنجی زانکۆ و پەیمانگەکان کۆتاییهات کە بە بەشداری 12 زانکۆ و پەیمانگەی سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ کوران و کچان بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی لە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان بەرێوەچوو.
یارییەکە بە سیستەمی سویسری حەوت گەڕ لە نێوان (٢٥) خوێندکاری کوڕ و کچ رێکخرابوو؛ تیایدا دوو خوێندکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەناوەکانی (هدی دانا) لەسەر ئاستی کچان پلەی دووەم و (چێنەر ناسیار) پلەی سێیەمی دووبارەی لەسەر ئاستی کوڕان بەدەستهێنا.