Back

خوێندکارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە خولی تۆپی سەرمێز پلەی سێیەم بە دەستدەهێنێت،

ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ ی شوباتی ٢٠٢٥ لە زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی خولی تۆپی سەرمێز بە شێوەی کراوە بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.

کە(12) زانکۆ و پەیمانگە بەشداریان تێداکرد لە وانە زانکۆکانی (  پۆلیتەکنیکی سلێمانی  ، ئەمریکی، قەیوانی نێودەوڵەتی ، گەرمیان ، سلێمانی ، هەڵەبجە، کۆمار ، تیشک ، کۆیە،….هتد) کە تایبەت بوو بە خوێندکارانی کوڕان و کچان لە ئەنجامدا لەسەر ئاستی کوڕان خوێندکار (ڕەوا لوقمان مستەفا) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی توانی پلەی سێیەم بە دەستبێنێت.