Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕێکخراوی (STEP Iraq) یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن

رۆژی ٢٤/٢/٢٠٢٥ پرۆفیسۆر دکتۆر هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆ بە ئامادەبوونی پ.ی.د. ئاودێر ئەحمەد بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و مامۆستا ئەیوب کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشوازی لە ڕەحیم ئەمین بەڕێوەبەری هەرێمی ڕێکخراوی (STEP Iraq)، نازم عوسمان بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕێکخراو و شیروان ئیبراهیم ڕاهێنەری پرۆژەی بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان لە (STEP Iraq) کرد و کاری هاوبەش و بەهێزکردنی توانای خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆ ناوەڕۆکی دیدارەکەبوو.
دواتر پرۆفیسۆر دکتۆر هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕەحیم ئەمین بەڕێوەبەری هەرێمی ڕێکخراوی (STEP Iraq) بەمەبەستی ئەنجام دانی کاری هاوبەش و بەهێزکردنی توانای خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنییان واژۆ کرد.
ناوەڕۆکی یاداشتنامەکە خۆی لە چوارچێوەی کاری هاوبەشی سەنتەری پەرەپێدانی کار و ڕێکخراوی (STEP Iraq)دایە بە مەبەستی بە هێزکردنی تواناکانی خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار دەبینێتەوە.
ڕێکخراوی (STEP Iraq) ڕێکخراوێکی ناحکومی ناوخۆییە لەلایەن ڕێکخراوی (STEP UK) پاڵپشتی دەکرێت.