
” لەمەودوا پرۆسەی تاوتوێکردنی ماستەرنامەو تێزی دکتۆرا بە شێوەی داخراو ئەنجامدەدرێت “
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، ژمارەیەک رێکار بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی تاوتوێکردنی ماستەرنامەو تێزی دکتۆرا دەردەکات
لە فەرمانێکى وەزاریدا بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ژمارە (3994) لە ڕێکەوتى (20/ 2/ 2025) دەرچوە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ژمارەیەک رێکار بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات.
ناوەرۆکی فەرمانە وەزارییەکە، ژمارەیەک رێکار لە خۆدەگرێت و لە یەكێک لە خاڵەکان ئاماژە دەدات کە لەمەودوا پرۆسەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا بە شێوەی داخراو لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت.
فەرمانەکە ئاراستەى سەرجەم زانکۆکانى کوردستان کراوە بەمەبەستى جێبەجێکردنی لە ڕێکەوتى دەرچونییەوە.
بۆ خوێندنەوەى وردەکارى فەرمانە وەزاریەکە، کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
https://drive.google.com/file/d/18Oni5SfMxtBH2MEah3io5TISbvberXC7/view?usp=sharing