به‌ربانگێكی شایسته بۆ خوێندكارانی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی ڕێكخرا
ئاماده‌كردنی ڕاگه‌یاندنی زانكۆ/
هه‌واڵساز / سۆران حسن
فۆتۆ/ بژێو به‌هجه‌ت
سه‌رله ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10 ی حوزه‌یرانی 2017 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی أمین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دكتۆر كاضم ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی و یاریده‌ده‌ری ڕاگرو مامۆستایانی په‌یمانگا ، و به‌هاوكاری چه‌ند خێرخوازێك به‌ربانگ بۆ 1000 خوێندكاری كوڕ‌و كچی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
شایانی باسه ئه‌مه دووه‌م به‌ربانگه كه خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆیان ئاماده‌كراوه.
له لێدوانێكدا به‌ڕێز پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی أمین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ سایتی زانكۆ ڕایگه‌یاند:
ئه‌مڕۆ چه‌ند خێرخوازێكی شاری سلێمانی ئێواره خوانێكیان بۆ خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی / په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی ئاماده‌كردووه به‌مه‌به‌ستی به‌ربانگ و پیرۆزكردنی مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی خێر‌و خۆشی . به‌ڕێزیان سوپاسی خۆیان گه‌یانده ئه‌و خێرخوازانه كه له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا ئاوڕیان له ژیانی خوێندكاران داوه‌ته‌وه‌و به‌سه‌ریان كردونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كرد كه ماندووبوون له ڕێكخستنی ئێواره خوانه‌كه. وه داوای له گشت سه‌رمایه‌داران و خێرخوازانی كوردستان كرد چاكی مه‌ردایه‌تی لێ هه‌ڵماڵن و چیان پێده‌كرێت له خزمه‌ت گه‌یاندن به خوێندكاران و هه‌ژارانی گه‌له‌كه‌مان درێغی نه‌كه‌ن و به‌رده‌وام بن له ده‌ستگیرۆیی كردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێویستیان به هاوكاری و پشتگیرییه، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان ڕایانگه‌یاند به‌شێكی ئه‌م ئێواره خوانه له‌ئه‌ستۆی زانكۆمانه. له‌كۆتایی قسه‌كانیدا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رجه‌م خوێندكاران خواست له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵدا.
پاشان سه‌لار نوری لێپرسراوی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی كچانی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی بۆ سایتی زانكۆ ووتی:
ده‌ستخۆشیم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستان به‌م كاره خێرخوازییه گه‌وره‌یه كه ئاوڕ دانه‌وه‌یه له چینێك كه هه‌میشه پێویستیان به‌هاوكاری و پشتیوانی هه‌یه ئه‌ویش خوێندكارانه به‌گشتی و خوێندكارانی به‌شه ناوخۆییه‌كانه به‌تایبه‌تی، وه‌هه‌روه‌ها سوپاس سه‌رۆك و به‌رپرسانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد به‌تایبه‌تی دكتۆر ئالان فه‌ره‌یدوون كه هه‌میشه پشتیوانیان بوه‌و ئه‌مڕۆش وه‌ك كه‌سێكی دڵسۆز به‌شداربوو له ئاماده‌كردنی ئێواره خوانه‌كه‌دا و شوێن ده‌ستی دیاربوو ، وه‌سوپاسی پشتگیری زانكۆی كرد بۆ دابینكردنی پێداویستی به‌شه ناوخۆییه‌كان به به‌رده‌وامی و دابینكردنی خواردنی وشكه‌و پێداویستی ڕۆژانه‌ی خوێندكاران،
لای خۆشیانه‌وه خوێندكاران خۆشحاڵی خۆیان بۆ سازكردنی ئه‌م ئێواره خوانه ده‌ربڕی و به‌هه‌نگاوێكی باشیان زانی كه ئه‌ركێك له‌سه‌ر خوێندكار كه‌م بكرێته‌وه و سوپاسی خۆیان گه‌یانده هه‌موو كه‌س و لایه‌نانه‌ی ده‌ستیان له‌ئاماده‌كردنی ئه‌م خوانی به‌ربانگه‌دا هه‌بوه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ به‌رپرسان و مامۆستایانی په‌یمانگاكه‌یان خواست.
بفه‌رموون به لێدوانه‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به شێوه‌ی ده‌نگی: