
تاقیكردنه‌وه‌ی كۆرسی فاونده‌یشنی زمانی ئینگلیزی بۆ زیاتر له 5000 خویندكار له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه چوو
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19 شوباتی 2025 به چاودێری و سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی، تاقیكردنه‌وه‌ی كۆرسی فاونده‌یشن بۆزیاتر له 5300 خوێندكاری قۆناغی یه‌كه‌می (به‌یانیان و ئێواران)ی سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له هۆڵه‌كانی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی بۆ سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكان به‌ڕێوه‌چوو .
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی سمسته‌ری یه‌كه‌مه بۆ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م، كه له یه‌ك كات و ساتتدا به‌ڕێوه‌چووه به‌هه‌ردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكییه(گفتوگۆكردن).
جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی 7 ساڵه سیسته‌می خوێندنی كۆرسی فاونده‌یشنی زمانی ئینگلیزی بۆ سه‌رجه‌م خویندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می 5 كۆلێج و 7 په‌یمانگای زانكۆ جێبه‌جێ ده‌كات.
ئه‌م سیسته‌مه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندكراوه‌و له ژماره‌یه‌ك زانكۆی حكومی په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به‌پێی ڕاپرسی و ده‌رئه‌نجامه‌كان كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر چۆنایه‌تی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندكاران هه‌بووه‌و توانراوه بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوویان سوودی لێوه‌ربگرن.