
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەنوێترین ڕیزبەندی زانکۆکان بۆ مانگی ١ ی ساڵی ٢٠٢٥ لە ڕانکینی Webometrics لەروی سایتێشنەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ Transparent Ranking کەتایبەتە بە ژمارەی سایتەیشنی زانکۆکان، کە داتاکە لە پڕۆفایلی مامۆستایانی زانکۆکان وەرگیراوە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە پێی ئەم ڕیزبەندییەی لای خوارەوەیە بۆ مانگی ١ی ساڵی ٢٠٢٥ئەم ئەنجامانەی بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی عێراق پلەی ۲٨ و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پلەی ٨ ، لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پلەی ۷ ، هەر بەپێ ژمارەی سایتەیشنەکان بۆ توێژینەوەکان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ساڵی ٢٠٢٢ دا تەنها ٢٩٤٢ سایتەیشن بووە، بەڵام ئەم ڕێژەییە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا بەرزبووەتەوە بۆ ٦٩٢٠ سایتەیشن، لەساڵی ٢٠٢٤ دا بەربووەتەوە بۆ ١١٥٩٧ سایتەیشن، ئەم ڕێژەیە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بۆ ١٧٤٨٥ سایتەیشن، ئەمەس گەورەترین گۆرانکارییە بە هەوڵ و ماندوبونی مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆمان ئەنجام دراوە.
هەروەها Webometrics World Ranking دا بۆ مانگی ١ی ساڵی ٢٠٢٥ بۆ ناوەندە ئەکادیمییەکان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلەی ١١ لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان، وە پلەی ٨ لەسەر ئاستی زانکۆی حکومییەکانی هەرێمی بەدەست هێناوە.