
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی دادەمەزرێنێت
بە ئامانجی گرنگی دان بە بواری دەروونی و کۆمەڵایەتی تایبەت بە مامۆستایان و فەرمانبەران وخوێندکاران، زانکۆی پۆلیتەکنیکتی سلێمانی، فەرمانی زانکۆیی ژمارە( ١٠٨٨) لە ڕێکەوتی ( ٤/٢/٢٠٢٥)دا دەردەکات بۆ دامەزراندنی سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی و مامۆستا سەفین ڕەسوڵ مستەفا وەک بەڕێوەبەری سەنتەرەکە دەستبەکاردەبێت.
ئەم سەنتەرە بایەخێکی تایبەتی دەبێت لە نێو ناوەندەکانی خوێندندا سەبارەت بە لیکۆڵینەوەو بە دواداچون بۆ هەر کێشەو گرفتێک کە ڕوو بدات یان هەستی پێ بکرێت، ئەم هەوڵەش بەشێکی ترە لە چالاکییەکانی زانکۆ بۆ بەدواداچوونی گرفتی دەروونی و کۆمەڵایەتی کە لە زانکۆدا روودەدات و بەهۆی ئەم سەنتەرەوە باشترو زانستی تر دەتواندرێت چارەسەریان بکرێت.