
له كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێك بۆ دورخستنه‌وه‌ی سه‌گی بێلانه ئه‌نجامدرا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11-2-2025 له كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به سپۆنسەری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ؛ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕێگەی تیمێکی پزیشکی كۆلێجی ڤێتێر‌نه‌ری زانكۆی سلێمانی ئەو سه‌گە بێلانانەیان دورخستەوە کە لەناو زۆنی كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كان بڵاوبوبونەوە .
پ. ی. د. نادیە عەبدولكەریم ساڵح، راگری كۆلێژی ڤێتێرنەری و سەرپەشتیاری کۆکردنەوەی سەگی بێلانە رايگەیاند: به هۆی مه‌ترسی زۆری سه‌گی بێلانه بۆ سه‌ر گیانی خوێندكاران له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ،به سپۆنسه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران هه‌ڵمه‌تێك به‌ڕێوه‌چوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌گی بێلانه له كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، ئه‌م پڕۆسه‌یه به شێوازێكی زۆر زانستیانه ئه‌نجام ئه‌درێت، ئه‌ویش به به‌كارهێنانی ماده‌یه‌كی بێ زیان بۆ بێهۆشكردنی سه‌گه بێلانه‌كان وگواستنه‌وه‌یان بۆ شێڵته‌ر به به‌كارهێنانی ئامێری تایبه‌ت، هه‌روه‌ها نه‌زۆك كردنیان له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ئیستیشاری له لایه‌ن ستافی ڤێتێرنەری زانكۆی سلێمانیه‌وه. ئه‌مه‌ش به هیوای پاراستنی گیانی خوێندكاران و هه‌روه‌ها پاراستنی سه‌گه بێلانه‌كان.