هەواڵ و چالاکی

پلانی جێبەجێکردنی پێواژۆی بۆڵۆنا تایبەت بە ژمێریاری لە پەیمانگاکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گەشەی پێدەدرێت

رۆژی11/2/2025 ، بە چاودێریی سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕاگرایەتیی کۆلێجی تەکنیکی کارگێری؛ لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان، بەشی تەکنیکی ژمێریاریی کۆلێجی تەکنیکی /کارگێڕیی ، بە مەبەستی ئاشنابوون بەو بابەتە و سیستمە کۆمپیوتەرییانەی کە بۆ ژمێریاری بەکاردەهێنرێن و چۆنێتیی وتنەوەی لە سەر ئاستی پەیمانگاکان، وۆرکشۆپێکی تایبەتی بە وانە (Accounting by Computer) / بۆ مامۆستایانی ژمێریاریی پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆمان ئەنجام درا ، کە بەپێی پێواژۆی بۆڵۆنا لە پەیمانگاکانیشدا وەک بابەتێکی بنەڕەتی بۆ یەکەمجار دەخوێندرێت.هاوکات لە وۆرکشۆپەکەدا سوپاسی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان کرا بۆ هاوکاریی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە دابینکردنی سیستمی کۆمپیوتەری تایبەت بە ژمێریاری.

Show More
Back to top button