
چالاکی هاوبەشی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان لە بواری تەندروستی ئەنجام درا
رۆژی دووشەممە ٢٠٢٥/٢/٣ لە هۆڵی کۆنفرانسی کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا، لە چوارچێوەی چالاکییە هاوبەشەکانی نێوان زانکۆی پۆلیتەنکنیکی سلێمانی و ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان ؛ کە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان لەنێواندا ئیمزاکراوە؛ سیمینارێکی تایبەتی بە هۆشیاریی تەندروستی بۆ خوێندکارانی بەشەکانی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی بەرێوەچوو.
لە سیمینارەکەدا د. سەهەند ئالان پزیشکی پایەبڵندی هەناوی بابەتێکی تایبەتی بە ناونیشانی “هەوکردنە سێکسییە گواستراوەکان” پێشکەشکرد تیایدا سەرهەڵدان و نەخۆشییە سێکسییەگواستراوەکانی خستەروولەگەڵ باسکردنی رێگاکانی چارەسەرکردنی؛ هەرلە سیمینارەکەدا کە پ.دهێرش رەسوڵ راگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێری و ژمارەیەک لە مامۆستا وخوێندکاران ئامادەبوون د. سەهەند ئالان شێکردنەوە و باسکردنی ئەم بابەتەی بەگرنگدانا بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بەگشتی و خوێندکاران بەتایبەتی.