Back

لە پەیمانگەی تەکنیکی دوکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سیمپۆزیۆمێکی زانستی تایبەت بە هۆشیاری رووبەرووبونەوەی مادەی هۆشبەر بەرێوەچوو

لە درێژەی کار و چالاکییە زانستییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی دوکان؛ بەردەوامی هەڵمەتی نیشتمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ هۆشیاری کردنەوەی کۆمەڵگەو رووبەرووبونەوەی مادەی هۆشبەر، رۆژی دووشەممە ‌‌‌‌‌١٠ شوباتی ٢٠٢٥  بەچاودێری و ئامادەبوونی د.هێمن عبداللە ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی دوکان،

لەهۆڵی کۆنفرانسی پەیمانگە و بەئامادەبونی بەرپرسانی قەزاکە و ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران؛ سیمپۆزیۆمێکی زانستی لەژێر ناونیشانی

 ( ئاڵودەبون بەمادەی هۆشبەر لەنێوان نەخۆشی و تاوان، کاریگەریەکانی لەسەر کۆمەڵگە) ئەنجامدرا.

کە هەریەک لە دکتۆر طە زەڵمی دکتۆرا لەشەریعەتی ئیسلامی وتارخوێن و پێش نوێژ و دادوەر د.محمد ستار دکتۆرا لەیاسای گشتی، دادوەری لێکۆڵینەوەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و یادگار اسماعیل توێژەرو چارەسەرکاری دەروونی، لێپرسراوی سەنتەری شیاندنەوەی ئاڵودەبوانی مادەی هۆشبەر لەچاکسازی گەورانی سلێمانی بەشداراین تیداکرد، مامۆستا شادیە ابوبکر یاریدەدەری راگر سەرپەرشتی سیمپۆزیۆمەکە بەرێوەبرا.

ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم چالاکییە زانستییە هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە و خستنەڕوی زانیاری بوو لەسەر مادەی هۆشبەر و زیانەکانی و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە.