Back

بە بڕیارى وەزیرى خوێندنى باڵا کەسوکارى پێشمەرگە کەمئەندامبوەکانى سەنگەر لە کرێى خوێندن دەبەخشـرێن

لە گشتاندنێکدا بۆ گشت زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریداوە بە لێخۆشبون لە کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کەسوکارى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەرن.

بە نوسراوى ژمارە (2889) لە ڕێکەوتى (2025/2/9) کە بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوەو پاڵپشتە بە ماددەى حەوتەم خاڵى چوارەم لە یاساى خانەنشینى کەمئەندامانى پێشمەرگە ژمارە (34)ى ساڵى 2007، تایبەت بە مافى فێرکردنى بە خۆڕایی بۆ هاوسەرو منداڵەکانى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەر، تیایدا هاتوە؛ کارى پێویست ئەنجام بدرێت بۆ لێخۆشبون لە کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کەسوکارى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەرن، بە مەرجێک بەڵگەنامەى پێویست بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش بکەن.

بۆ بینینى دەقى بڕیارەکەى وەزیرى خوێندنى باڵا، کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکە؛

https://drive.google.com/file/d/1TmSoJHdOtmsBLaLzFRlU9-Fd_RV1aswu/view?usp=sharing