Back

کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سیمپۆزیۆمێکی زانستی بۆ رۆژی جیهانی نەخۆشی شێرپەنجە ئەنجامدەدات 

رۆژی سێ شەممە ٢٠٢٥/٢/٤ لە هۆڵی کۆنفرانسی کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچراو بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.ی.د.یونس سابیر عبداللە-راگری کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و نوێنەرانی نەخۆشخانەی هەرێم و ژمارەیەک لە مامۆستایان و ئەکادیمیستان،  سیمیۆزیۆمێکی زانستی بە ناونیشانی (پشکنینی پێشوەختەو کاریگەرییەکانی لە شێرپەنجەی مەمکدا) ئەنجامدرا.

سیمپۆزیۆمەکەش کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هەماهەنگی نەخۆشخانەی هەرێم بۆ رۆژی جیهانی نەخۆشی شێرپەنجە ئەنجامی دا، کە تیایدا چەند بابەتێکی زانستی بە پێز پێشکەش کران کە هەریەک لە بەرێزان (د.سیڤەر طاهر عبدالرزاق/دکتۆرا لە پەرستاری پێگەیشتووان (ئۆنکۆلۆجی)-رۆڵی پشکنیکی پێشوەختە لە کەمکردنەوەی شێرپەنجەی مەمکدا)، (د.بەختیار کەمال تاڵەبانی/دکتۆرا لە تیشک و سۆنەر و مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی-رۆڵی دیاریی کردن بە تیشک لە شێرپەنجەی مەمکدا)، (د.دالیا طارق عبدالغفور/دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری گشتی- ستراتیجییەکانی چارەسەر کردنی شێرپەنجەی مەمک) کۆمەڵێک زانیاری وردو بە سوودیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

لە کۆتایی سیمپۆزیەمەکەشدا ئامادەبووان چەن پرسیارێکیان ئاڕاستەی پسپۆرەکان کرد و وەڵامی زانستییان وەرگرت.