![](https://spu.edu.iq/ku/wp-content/uploads/2025/02/هة1.jpg)
سەنتەری پەرەپێدانی کار و بەڕێوبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە کۆبوونەوە
سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و کۆلێژی تەکنیکی هەڵەبجە و بەڕێوبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی لە هەڵەبجە بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری هاوبەش کۆبونەوە.
ڕۆژی دوو شەممە (٢٠٢٥/٢/٣ ) بە ئامادەبوونی بەڕێزان پ.ی.د.محمد سعید ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی هەڵەبجە و بەڕێز ئەیوب کەریم سەعید بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەڕێز خاتوو تارا محمد و ستافی بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە و ژمارەیەک لە مامۆستایان و سەرۆک بەشەکانی کۆلێجی تەکنیکی هەڵەبجە و پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە كۆبونەوە.
ئامانج لە كۆبونەوەكە هەماهەنگی و کاری پێکەوەییە، بەمەبەستی ڕەخساندن و دروستکردنی دەرفەتی کار بۆ گەنجانی بێکار لە پارێزگای هەڵەبجە.
کۆبونەوەکە لەچوارچێوەی ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنەدایە کە لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی خوێندنی باڵادا واژۆکراوە ، بۆ ئەوەی هەردوولا بتوانن سوود لەتواناکانی یەکتری وەربگرن ، وەک دابینکردنی ڕاهێنەر و توێژینەوەکان و پسپۆڕییەکان و دابینکردنی بەش و دەرخستەی وەرشەكانی تایبەت بەڕاهێنانەکان، تا بە هەردوو لا بتوانن ئامادەكاری بكەن بۆ خزمەتی زیاتری گەنجانی پارێزگای هەڵەبجە