Back

خولێکی فێرکاری گرافید پریزم لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خولێکی فێرکاری گرافید پریزم ڕێکدەخات، خولەکە لە بەرواری ١٧/٢/٢٠٢٥ کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە سەنتەری توێژینەوە بەڕێوەدەچێت، خولەکە تایبەتە بە فێرکاری شیکاری داتا و هێڵکاری، هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا دەتوانن سود لەم خولە وەربگرن، بۆ ناونوسین و زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی  پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پشت بەنزینخانەی ووڵات، یان ٠٧٧١٦٨٤٤٤٠١